گێڕانەوەی رویتەرز لە دەستبەسەرکرانی سەعد حەریری لە عەرەبستان
رویتەرز نووسی : سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد بن سەڵمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی لە ڕیاز، دەقی وتاری کشانەوەی خۆی وەرگرت و لە تەلەفزیۆنی سەعودی خوێندیەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕۆیتەرز شەوی یەکشەممە نووسی : لە کاتی گەیشتنی سەعد حەریری بۆ ڕیاز، ڕەوشەکە بۆ ئەو نائاسایی بوو . تەلەفۆنەکەی کۆنترۆڵ کرا ، هیچ شازادەیەک یان کاربەدەستێکی وەزارەتی نەچووە پێشوازی و دواجار سەرۆک وەزیرانی لوبنانیان ناچار کرد لە پۆستەکەی بکشێتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەرەبستانی سعودی بەم ئەنجامە گەیشتووە کە سەعد حەریری دەبێ بڕوات چونکوو ئەو نایهەوێ بەرەنگاری حیزبوڵڵای لوبنان بێتەوە.
رۆیتەرز دەنووسی : سەرچاوەگەلی جۆربەجۆری لوبنانی دەڵێن ڕیاز هیوادارە بەها حەریری ببێتە جێگری سەعد حەریری ، گومان دەکرێت بەهاحەریری ئێستا لە عەرەبستانی سعودی دا بێت و داوا لە ئەندامانی بنەماڵەی حەریری کراوە لەگەڵ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ئەو سەفەری ئەم وڵاتە بکەن ، داواکارییەک کە بەرەوڕووی نەیارەتی ئەوان بووەتەوە .
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی لوبنانی بە ڕۆژنامەی جمهورییەتی ئەم وڵاتەیان ڕاگەیاندووە میشل عوونی سەرۆکی لوبنان داوای لە عەرەبستانی سعودی کردووە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتە سەعد حەریری ئازاد بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ لوبنان.
سەرۆکی لوبنان، هەڕەشەی لە عەرەبستانی سعودی کردووە ئەگەر سەعد حەریری ئازاد نەکات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدژی ڕیاز سکاڵا بەرز دەکاتەوە.
سەرۆکی لوبنان وتی : سەعد حەریری ڕفێندراوە و لە عەرەبستانی سعودی دەست بەسەر کراوە .