جەختی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەسەر پاراستنی پەیوەندی لە گەڵ ئێران
وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند ئێران دراوسێی وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارسە و قەتەر لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاوبەرژەوەندە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا موحەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی " وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی دووشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی " تی ئار تی " تورکیا بە پێداگری لەسەر پەیوەندی باشی وڵاتەکەی لە گە ڵ ئێران سەبارەت بە کێشەکانی عەرەبستان و سێ وڵاتی عەرەبی دیکە لە گەڵ قەتەر وتی : وڵاتانی گەمارودەری قەتەر هەروا بە دوای کێشە ساز کردن لە گەڵ قەتەرن و نەیاری وتووێژن و ڕەوشگەلێکی ناشیاویان بەکار هێناوە .موحەمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئالی سانی " نێوبژیوانیی کوەیتی بە بنەمای پشتیوانی کراوی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەری قەیرانی نێوان چوار وڵاتی عەرەبی لە گەڵ قەتەر زانی و وتیشی : قەتەر ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژ ڕاگەیاندووە . وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند ناوچە شایەتی ئاڵۆزی ناکۆکی و وتەگەلی هاندەرانەیە و کردەوەگەلی هاندەرانە کە دەبێتە بە دی هاتنی قەیرانی نوێ بە بێ بوونی ڕێکاری دەرباز بوون لەو قەیرانە دەبێ خێرا ڕابگیردرێت . وەزیری دەرەوەی قەتەریش هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە جاڕنامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە کەمتەرخەمی ڕەنج دەبات خوازیاری پێداچوونەوە لە جاڕنامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بوو و وتی متمانە بە ئەو جاڕنامە وەکوو پێشوو نابێت مەگەر ئەوەی کە پێوەرگەلی ڕوون و ئاشکرا بە دی بێت . عەرەبستان میسر ئیمارات و بەحرەین لە پێنجەمی ژوئەنی 2017 وە بە هۆِ ی هاوتەریب نەبوونی دووحە لە گەڵ ڕەوتی عەەربی بە سەرکردایەتی ڕیاز پەیوەندی دیپلوماتیکی خۆیان لە گەڵ قەتەر پچڕاندووە .