تشرینی دووه‌م 14, 2017 16:15 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپێشاندانی گەلی بەحرەین بۆ پشتیوانی لە شێخ عیسا قاسم

خەڵکی بەحرەین جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکان وێڕای هەڵدانی درۆشم گەلێک، پشتیوانی بەبڕی خۆیان لە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی ئە وڵاتە ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، بەشداربووان لەم خۆپێشاندانە درۆشم گەلیکیان لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفە هەڵدا وکردەوە توندوتێژانەکان لە زیندانەکانیان لەدژی بەندیانی سیاسی مەحکوم کرد. خۆپێشاندەران هەروەها بە هەڵدانی درۆشم گەلیک لەسەر درێژەی پشتیوانی خۆیان لە شێخ عیسا قاسم پێداگریان کرد. خەڵکی بەحرەین شەوی پێنج شەممەی ڕابردویش لە هەندێ لەناوچەکانی ئەم وڵاتە لە یەکیەتی ویەکگرتوویی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم وزیندانیانی سیاسی خۆپێشاندانیان ساز دا. ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون ومۆحاکیمە کرانی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین لە ژوئەنی دووهەزارو شازدە ناوچەی ئەلدراز ، شوێنی نێشتە جێ بوونی ئەم زانا ئایینیەی گەمارۆ دا ولە خوێندنی نوێژی هەینی شیعەکان لەم ناوچەیە پێشگیری دەکات.

بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی دووهەزارو یازدە گوڕەپانی ئینقلابی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفە یە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ