ئالی حەبیب: عەرەبستان زیاتر لە داعش، ئەلقاعیدە و ئەلنۆسرە "منداڵ"کوژی دەکات
جێگری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەخنە گرتن لە ناوەندەکانیی مافی مرۆڤی بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنیی تاوانکارییەکانیی ڕژیمی سەعوودی لەیەمەن جەختیکرد بوونی عەرەبستان وەکوو شەریکی کۆمەڵگەی جیهانی لە خەبات دژی ترۆریسم هۆی بە گاڵتە گرتنی"مافی مرۆڤ" و " ئینسانییەت"ـە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " ئیسحاق ئالی حەبیب" ڕۆژی سێی شەممە لە وڵامی سووکایەتییەکانیی نوێنەری ڕژیمی ئالی سەعوود لە رێکخراوی نەتەوەکان لە لێژنەی سێهەمی کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوەیە و بە سەردێری لێکدانەوەی بڕیارنامەی پێشنیاری کەنەدا دژی ڕەفتارەکانی مافی مرۆڤی ئێران هاتۆتە ئاراوە بە ڕاشکاوی وتی عەرەبستانی سەعوودی زیاتر لە کۆمای گرووپە ترۆریستییەکانی داعش، ئەلقاعیدە و ئەلنۆسرە "منداڵ"کوژی دەکات لە یەمەن دا.
جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە جەختکردن لە سەر وەک یەک چوونیی تاوانکاریی داعش و ڕژێمی سەعوودی لە وان " بڕینی سەر" بە هەڵکەوت نییە بەڕاشکاوی وتی داعش و عەرەبستان ئایدئۆلۆژیای هاوبەشیان هەیە وجگە لە خۆیان هەمووان بریتی لە موسولمان و ناموسولمان بە "کافر"و " لادین" دەزانن.
"عەبدوڵڵائەلمۆعەلێمی" نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو کۆبوونەوەیە دا بە دووپاتکردنەوەی بانگەشەکانی پڕ وپووچ؛ کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بنپێکەرەوەی مافی مرۆڤ زانیوە .
لیژنەی سێهەمی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێی شەممە بە دووپات کردنەوەی تاوانە نەسەلمێندراوەکان، بڕیار نامەی پێشنیاری کەنەدا دژی "ڕەوشی مافی مرۆڤی ئێران"ی پەسەند کرد .
" ئیسحاق ئالی حەبیب" دوای پەسەند کرانیی بڕیارنامەکە، کەش وپێوانەکانیی دووفاقییانە وهەڵاواردنانەی وەکوو بەشێکی جیا نەکراو لە سیاسەتی دەرەوەیی وڵاتانێکی وەک کەنەدا زانی و جەختیکردەوە ئەو کردەی بێ مانا و بێ ئاکامی " ئۆتاوا" بە گاڵتە گرتنی مافی مرۆڤ و بێ ڕێزی بە بیرو بۆچوونی جەماوەرێکە کە لە نزیکەوە ستراتژیای بژاردەیی کەنەدا بەرامبەر ڕەوشەکانی مافی مرۆڤی دەبینن.
ئالی حەبیب وتیشی"ئۆتاوا" بەردەوام و بەشێوەی بێ شەرت ومەرج لە ڕژێمی داگیرکارو منداڵکوژی زایۆنی لاگری کردووە و بەرامبەر تاوانکارییەکانیی هاوپەیمانەکانیی لەوان عەرەبستان بێدەنگیی و لەگەڵ خەڵکی خۆجێی،کۆچبەران و کەمایەتییەکانی کەنەدا هەڵس وکەوتی هەڵاواردنانەی هەیە .
بەر لەوەیش لیژنەی سێیەمی کۆمای گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە ژێر دزەی رۆژئاوا و هاوپەیمانەکانییەتی، دژی ئێران بریارنامەی دەرکردووە .
مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی رۆژئاواوە وەکوو چەشنێک دەستەڵاتی نەرمە بۆ دزە و کنە و لەژێر گوشار خستنیی وڵاتانی سەربەخۆ و نەیارانی نزامی زاڵیەتی خواز.