بەشار جەعفەری : عەرەبستان هۆکاری لەناو چوونی سیمای عەرەب و موسولمانەکانە
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی چوار شەممە جەختیکرد عەرەبستانی سەعوودی لە رێبازی پشتگری لە ترۆریسم و لەناو بردنیی سیمای عەرد و موسولمانەکان هەنگاو دەنێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ "بەشار جەعفەری" بە هینانە ئارای ئەوەی کە ڕۆلەکانی ئالی سەعوود ، وێرای بەڕێوە بردنیی سیاسەتەکان وڕەویشتەکانی ناحەزیان بە دوای بردنە سەرەوەی پلەو جێگەی خۆیانن ، وتی: دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان لە کۆرو نێوەندەکانیی نێو دەوڵەتی مافی قسەکردنیان نییە .
"بەشار جەعفەری" وتیشی: هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان بە مەبەستی پشتگری لە ترۆریسم و ڕژاندنی خۆینی ئینسانەکان پێکهاتووە .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاماژەشی کردە پشتگرییەکانی تورکیا لە ترۆریستان لە سوریا و وتی: رۆڵی ئانکارا لە مەر بەڕێکردنی ترۆریسم و کرانەوەی سنوورەکانی لە سەر هەزاران ترۆریست و زەق وئاشکرا بووە .
"بەشار جەعفەری" بە ئیشارەت دان بە سەرکەوتنەکانیی ئەمدواییەی سوپای سوریا بەرامبەر ترۆریستان بەڕاشکاوی وتی، گەلی سوریا بە نوێنەرایەتی لەهەموو وڵاتان بەرامبەر ترۆریسم ڕاوەستاوە و پاڵەوانیەتی و جەنگاوەریی مەزنی تۆمار کردووە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگرییان لێوە دەکەن بە مەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.
هێزەکانی سوری بە یارمەتی هێزەکانی مۆقاومە لە مانگەکانی ئەمدواییە زەبری گورچکبڕییان داوە لە ترۆریستان .