جۆبران باسیل: ئەگەر بێتوو گرفتی "ئەلحەریری" چارەسەر نەکرێ ، لوبنان لەیاساکانی نێو دەوڵەتی کەڵک وەردەگرێت
وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی سێی شەممە بەلەونێک هەرەشەی لە عەرەبستان کرد بێتوو گرفتی "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان چارەسەر نکرێتەوە ناچارە لە یاسانێو دەوڵەتییەکان کەڵک وەر بگرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "جۆبران باسیل" لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ " ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پاریس ڕەوشی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی بە "نادیار" زانی و جەختیشی کرد"سەعد حەریری" دەبی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی .
لە ٤ نۆڤەمبەرەوە کە "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە عەرەبستانی سەعوودی لە کار کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند؛ پێوەندییەکانی بەیروت و لوبنان ئالۆز بۆتەوە .
کاربەدەستە لوبناییەکان لە وان " میشل عۆن" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەو براوایە گەییشتوون" حەریری" لە ڕیازێ دا "قۆڵبەست کراوە.
فێدریکا مۆگرینی" ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و " ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایش بەر لەوە خوازیاری گەرانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان بوونە.
لوبنانییەکان و هەروەها کارناسەکان بروایان وایە کشانەوەی یحریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە حیزبۆڵڵا لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان ئەنجامیی گرتووە .
حیزبوڵڵا لە نێوان چین وتویژە جۆر بە جۆرەکانی خەڵکی لوبنان خۆشەویستە. جگە لەوە حیزبوڵڵا بەردەوام لە رێگای پاراستنی سەروەری و یەکپارچە بوونی لوبنان هەنگاوی ناوە و هەر لەم جووار چێوەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دژی ترۆریستانێک کە تەوەری ئەمریکایی- سەعووودی - زایۆنیی لاگریان لێوە دەکات لە لوبنان و سوریا شەڕدەکات . کردەوەیەک کە بە هیچ کلۆجێ ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژیمی زایۆنی ێییان خۆش نییە .