تشرینی دووه‌م 18, 2017 12:59 Asia/Tehran
  • دەیلی میل: شای عەرەبستان بەقازانجی کوڕەکەی لەدەسەڵات واز دێنێ

رۆژنامەی ئینگلیزیی دەیلی میل بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە ماڵباتی ئالی سەعوود ڕاپۆری دا: مەلیک سەلمان شای عەرەبستانی سەعوودی بەنیازە حەوتەی داهاتوو لەدەسەڵات وازبێنێ و کوڕەکەی وەک جێنشینی بناسێنێ.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا؛ رۆژنامەی دەیلی میل نووسی: کردەی شای عەرەبستانی سەعوودی بەوێنەی دواقۆناخی کۆنترۆڵی محەممەد بن سەلمان پاشمیری٣٢ساڵانی سەعوودی بەسەر دەسەڵاتە.

محەممەد بن سەلمان سەرەتای مانگی نۆڤمبەر بەگرتنی زیاتر لەچل شازادە و وەزیری حکومەتی لەڕەوتی لێکۆڵینەوەی دژە گەندەڵی هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتی دەسپێکرد.

سەرچاوەیەژ لە ماڵباتی ئالی سەعوود بە ڕۆژنامەی ئینگلیزیی دەیلی میلی وت: "مەلیک سەلمان" تەنیا وەک کەسایەتییەکی تەشریفاتی دەمێنێتەوەو هیدایەتی فەرمیی عەرەبستانی سەعوودی دەسپێرێتە دەست کوڕەکەی محەممەد بن سەلمان.

ئەو سەرچاوەی ماڵباتی ئالی سەعوود وتی: ئەگەر بابەتێکی تایبەت ڕوو نەدا، مەلیک سەلمان حەوتەی داهاتوو دەسنیشان کرانی محەممەد بن سەلمان وەک پادشا ڕادەگەیێنێ و مەلیک سەلمان، دەوری شاژنی ئینگلیز دەبینێ.

ئەو سەرچاوە سەعوودیە لەبارەی سیاسەتی دەرەوەیی کوڕی مەلیک سەلمانیش وتی: گەڵاڵەی محەممەد بن سەلمان ئەوەیە کە ئاورەکە لە لوبنانەوە هەڵایسێ ، ناوبراو بەڵێنێ داوە کە ئەگەر ئیسرائیل ڕەزامەندیی دەرببڕێ، بەملیاردان دۆلار یارمەتی دراڤی ڕاستەوخۆ بدات بەو رژیمە.

سەرپەیڤ