چالاکی یەمەنی: ڕەوشی یەمەن کارەساتبارە ، بە ملوێنان یەمەنی بۆ زیندوومانەوە پێویستیان بە یارمەتی خێرا هەیە
چالاک و کارناسی پرسەکانی سیاسی یەمەن ڕۆژی شەممە ڕەوشی یەمەنی لەبەر گەمارۆ و درێژەی بوردومانی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی شای سعودی کارەساتبار وەسف کرد و ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەم بارەوە گرت .
حسێن بەخیتی ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پرێس تیڤی بە ئاماژەدان بەمەی کە بە ملوێنان یەمەن بۆ زیندوومانەوە پێویستیان بە یارمەتی خێرای پزیشکی و دەرمانیی هەیە وتیشی : عەرەبستان بە گەمارۆدانی یەمەن، پێش دەگرێ بە گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، دەرمانی و خۆراکی بۆ یەمەن .
ئەم چالاکە سیاسیە یەمەنییە ئاماژەی کردە داواکارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەوان لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بۆ هەڵوەشاندنی تۆکمەوتەواوی گەمارۆی بەندەرەکان و فڕگەکانی یەمەنی بۆ گەیشتنی کاڵای بنەڕەتی بۆ ئەم وڵاتە و وتی : هەتا کاتێک کە عەرەستان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەمریکا وبەریتانیاوە داکۆکی لێ بکرێت، داواکاریییەکانی ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی بو هەڵوەشانی گەمارۆی یەمەن ، ئەنجامێکی نییە.
ڕژێمی سعودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد رەبە مەنسوور هادی ، سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات .
ئەم دەستدرێژکاریانە تائێستا کوژرانی زۆرتر لەسێزدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی ،لێکەوتوەتەوە .
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە و بووەتە هۆی تەشەنا کردنی نەخوشییە جۆربەجۆرەکان .