تشرینی دووه‌م 20, 2017 16:47 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانی قەتەر : عەرەبستان بۆ ڕوخانی حکومەتی قەتەرپلان ونەخشەی هەبووە

وەزیری بەرەڤانی قەتەر پیداگری کرد وڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر یانی عەرەبستان ، میسر، ئیمارات وبەحرەین بەنیازی دەسوەردانی سەربازی بۆ ڕوخاندنی نێزامی دەسەڵاتدار لەقەتەر بوو ن ولەم بوارە دا گەڵالە ونەخشەی زۆریان داڕشتبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا ، خالید ئەلعەتیە وەزیری بەرەڤانی قەتەر بە ئامادە بوون لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە وتی مەبەستی وڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر لەبەدی هێنانی قەیرانی ئێستاکە لەنێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس ، بە مەبەستی قەیرانەکانی ساڵەکانی هەزارو نوسەدو نەوەدو شەس، دووهەزارو سێزدە ودووهەزارو چواردە ، جیاوازیەکی نیە وتەنیا تاکتیکیان پێکەوە جیاوازی هەیە . خالید ئەلعەتیە وتی قەتەرهیچکات لە بنەمای بنەڕەتی خۆی چاوپوشی ناکات ودرێژە پێدەری ڕێگای کەسانی تر نابێت، ئەم مەسەلە بنەمایەکی بنەڕەتی کۆن وهێڵی سووری ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار . وەزیری بەرەڤانی قەتەر لە بارەی دەور وبەشداری میسر لە هاوپەیمانی دژە دۆحە ڕایگەیاند میسر یەکێ لە هۆکارانی هەڵوێست گرتن لە دژی دۆحە دێتە ئەژمار بەڵام هۆکاری سەرەکی ناێتە ئەژمار وخەرجی میدیا گروپیەکانی میسری کە جوین بە قەتەردەدەن ، لەلایەن یەکێ لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس دابین دەکرێت. خالید ئەلعەتیە وتیشی: وتووێژ نیزیک ترین ڕێگە چارە بۆ چارەسەرکرانی هەرناکۆکیەک بووە ودۆحە ئامادەیە هەتا لەسەر میزی وتووێژ ودانۆستان لەگەڵ وڵاتانی گەمارۆ دەر ی قەتەر وتووێژ بکات. عەرەبستان، میسر ، ئیمارات وبەحرەین لە پێنجەمی ژوئەنی دووهەزارو حەفدە بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ جەریانی عەرەبی بە سەرکردایەتی ڕیاز ، پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند.

سەرپەیڤ