وەزیری ئەوقافی سووریا : عەرەبستان مەردمی سووریای بێ بەشکردووە لە بە ڕێوە بردنی فەریزەی حەج
وەزیری ئەوقافی سوریا شەوی سێی شەممە جەختیکرد، عەرەبستانی سەعوودی حەوت ساڵە کە گەلی موسولمانی سوریا لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج بێ بەشکردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "محەممەد عەبدولسەتار ئەلسەید" بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە کۆمکاری عەرەب مەودای زۆریان لەگەڵ ڕاسپێرییەکانی قورئانی پیرۆز هەیە وتی: سوریا تابەئێستا سەدان نامەی بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکە بەڕێکردووە بۆ ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەڵام تا بە ئێستا بە ئاکامیک نەگەییشتوون.
بەر لەوەیش "محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی قەتەر، ڕژیمی سەعوودی بە سیاسی کردنی مەسەلەی حەج دوا بە دوای قەیرانی نێوان عەرەبستان لەگەل دۆحە دا تۆمەتبار کرد . عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١٦ یش بە هۆوهەگەری پوو و چەل پێشی گرت بە ئامادەبوونی زیارەتکارە ئێرانییەکان لە رێو ڕەسمی حەج. پێشگرتنی سەعوودیەکان لە بەڕێکرانی زیارەتکارە ئێرانییەکان بۆ حەجی ئیبراهیمی لە حالێکدابوو کە هەزاران زیارەتکار لە وان ٤٦٤ زیارەتکاری ئێرانی جەژنی پیرۆزی قوربان ساڵی ٢٠١٥ خەریکی ئەنجامدانیی رێو ڕەسمی حەج لە سەرزەمینی مینا بوون بە هۆی بێ تەگبیری بەرپرسانی ئالی سەعوود گیانی خۆیان لە دەست داوە. کارناسەکان بڕوایان وایە ئامانجی ڕیاز لە ئەنجامدانی بڕیارەکانیی ، خستنە ژێر گوشاری وڵاتانێکە کە هاوڕێ رژێمی ئالی سەعوود نین.