سەعد حەریری سەرەنجام گەڕاوە بەیروت
"سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان ١٨ رۆژ دوای خۆلەکار کشانەوەی تەماوی و پ دڕدۆنگانەی لە عەرەبستانی سەعوودی، سەرئەنجام بگەڕێتەوە بەیرووت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرئەنجام دوای پێوشۆینگرتن و جەختکردنی کاربەدەستە لوبنانییەکان لە سەر گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان فڕۆکەی حیریری سێ شەممە شەو لە "قاهیرە" لە فڕۆکە خانەی "ڕەفیق حەریری" بەیروت نیشتەوە .
سەعد حەریری شەممەی ڕابردوو دوای دووحەوتە ئامادە بوون لە ڕیاز سەردانی پاریسی کرد و لەگەڵ "ئیمانۆئێل مەکڕۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا دیداری کرد . سەعد حەریری هەروەها ڕۆژی (سێ شەممە) و پێش لە گەڕانەوەی بۆ بەیروت لە قاهیرە لەگەڵ "عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری میسریش دیدار و وتوویژی کرد . سەعد حەریری بەر لەوە وتبووی لە ڕێو ڕەسمی ڕۆژی سەربەخۆیی لوبنان (چوار شەممە) بەشداری دەکات . "سەعد حەریری" چوارەمی نۆڤەمبەر لە بەیاننامەیەک دا کە لە ڕیاز، پێتەختی عەرەبستان خۆێندییەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کشاوەتەوە . لوبنانییەکان و هەروەها کارناسەکان بروایان وایە کشانەوەی حەریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە حیزبوڵڵا لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان ئەنجام دراوە . حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆڵی سەرەکی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوەکانی ڕژێمی سەعوودی لە ناوچە داهەیە .