تشرینی دووه‌م 22, 2017 15:50 Asia/Tehran
  • سەعد حەریری سەرەنجام گەڕایەوە بۆ بەیرووت

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەژدە رۆژ دوای دەست لەکارکشانەوەی پڕهەراوهوریای لە عەرەبستانی سعودی ، سەرەنجام گەڕایەوە بۆ بەیرووت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرەنجام دوای پێ و شوێنگرتن و پێداگری کاربەدەستانی لۆبنانی لەسەر گەڕانەوەی سەعد حەریری  بۆ لوبنان، فڕۆکەکەی  کە شەوی  چوارشەممە لە قاهیرە هەستابوو لە فڕگەی نێونەتەوەیی رەفیق حەریری بەیرووت نیشتەوە  .

سەعد حەریری  شەممەی ڕابردوو دوای دوو حەوتە ئامادەبوونی لە ڕیاز سەردانی پاریسی کرد و لەگەڵ ئێمانوئێل مەکرۆن سەروکی فەرەنسادیداری کرد  .

حەریری هەروەها ئەمڕۆ  سێ شەممە و بەرلە گەڕانەوەی بۆ بەیرووت لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسریش  دیدار و وتووێژی کرد  .

سەعد حەریری  بەرلەمەش  وتبووی کە لە ڕێ وڕەسمی ڕۆژی سەربەخۆیی لوبنان ئامادە دەبێت.

سەعد حەریری  چوارەمی نوامبەری ئەمساڵ لە بەیاننامەیەک دا  کە لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان خوێندیەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کشایەوە.

لوبنانییەکان و هەروەها کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن  کشانەوەی حەریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بە ئامانجی زەبر وەشاندن  لە حیزبوڵڵا لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان  ئەنجام بووە .

حیزبوڵڵا دەورێکی بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی پیلان و هەوڵەکانی ڕژێمی سعودی لە ناوچە دا هەیە  .

سەرپەیڤ