تشرینی دووه‌م 25, 2017 16:07 Asia/Tehran
  • هێرشی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەکانی سوپای عەرەبستان لە نەجران

لەهێرشی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر پێگەو بنکەکانی سوپای عەرەبستان لە نەجران، هەڵکەوتوو لەباشووری ئەو وڵاتە، ژمارێک لە سەربازانی سەعوودیا کوژران وبریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس، هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن جارێکی دیکە پێگەو بنکەکانی سەعوودیا بریتی لە؛ «عباسة»، «رقابة صلة» و «تبة الخشباء»یان لەنزیک بازگەی ئەلخەزراء لە نەجران، کردە ئامانج.

پێشتریش، تۆپخانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێگەی نهوقەی سوپای عەرەبستانیان تۆپباران کرد کە ئاگرێکی سامناک ، پێگەکەی داگرت.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی ئالی سەعوود دوو جار ناوچەی ئەلمەلاحیت لەگردووپەڕی شاری ئەلزاهیر سەر بەپارێزگای سەعدەو جارێکیش بەرزاییەکانی عەلیب لە دەورووبەری سارای "البقع" لە گردووپەڕی شاری کتاف لەباکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ