تشرینی دووه‌م 28, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • پەلاماری  سەربازانی ئالی خەلیفە بۆ سەر خۆپیشاندەرانی  بەحرەینی

سەربازانی ڕژیمی ئالی خەلیفە پەلاماریان کردە سەر خۆپیشاندەران لە ناوچەی ئەلدورازی بەحرەین لە نزیکیی ماڵی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی ئەو وڵاتە .

  سەرەڕای دامەزراندنی  ڕێ و شوێنی تایبەتی ئاسایشی ، خەڵکی بەحرەین ڕۆژی دووشەمە بۆ لاگری لە ڕزگاریی شێخ عیسا قاسم لە ناوچەی  ئەلدورازی مەنامە خۆپیشاندانیان کرد . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکانی بەحرەینی  سەربازانی  ڕژیمی ئالی خەلیفە وێڕای تێکهەڵچوون  لە گەڵ  خۆیشاندەران لە ناوچەی گەمارۆ دراوی  ئەلدوراز ، تڕوموبیلەکان و هێزە ئاسایشی و سەربازیەکانیان  لە  شوێنە ئاوادانەکانی  ئەو ناوچە  بە شێوەی بەربڵاوجێگیر کرد .هاوکات  بە دوای بارودۆخی  نالەباری جەستەیی  شێخ عیسا قاسم  زانای  بەحرەینی  لە بەیاننامەیەکدا  ، هەر جۆرە  وەدواخستنی  ڕژیمی ئالی خەلیفە  بۆ لابردنی گەمارۆی ماڵی شێخ عیسا قاسم بە پێداگری لەسەر کوشتنی ناوبراویان زانی و جەختیان کرد   ئیدی  بێ دەنگە لێکردن لە هەمبەر ئەو دۆخە  ڕەوا نیە .   ڕژیمی ئالی  خەلیفە   بە سەندنەوەی  مافی  هاووڵاتیی  بوون و دادگاییکرانی  شێخ عیسا قاسم  ڕێبەری  شێعەکانی  بەحرەین  لە ژوئەنی 2016 ناوچەی ئەلدوراز شوێنی  ژیانی  ئەو  زانا  ئایینیەیان گەمارۆ داوە  و بەر دەگرن بە خوێندنی نوێژ لەو ناوچەدا . بەحرەین  لە 14  فێڤرەی 2011 وە بووەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی جەماوەریی  دژی  ڕژیمی   ئالی خەلیفە .   خەڵکی بەحرەین  خوازیاری ئازادی ،     داد پەروەری  و  هاتنە سەرکاری  نیزامێکی  هەڵبژاردوو  لە وڵاتەکەیانن .

سەرپەیڤ