شازادەی سعودی لەبەر ئەوەی ئازاد بکرێت زۆرتر لە یەک میلیار دولار، بەرتیلی دا
کاربەدەستێکی ڕژێمی سعودی باسی ئازاد کرانی شازادە مەتعەب بن عەبدوڵڵا سەرۆکی پێشووی گاردی نەتەوەیی عەرەبستانی کرد دوای ئەوەی یەک میلیار دولاری بەرتیل داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، ئەم کاربەدەستە سعودییە ڕایگەیاند: موتعەب بن عەبدوڵڵا کوڕی عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز شای پێشووی عەرەبستان دوای ڕێککەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی سەبارەت بە دانی زۆرتر لە یەک میلیار دولار ، دوای سێ حەوتە لە بەند خران ئازاد کرا.
مانگی ڕابردوو لەسەر فەرمانی شای عەرەبستان و بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دەیان شازادە و وەزیری پێشوو و ئێستای ئەم وڵاتە گیراون.
میدیاکانی ڕۆژاوایی لەوان ڕۆژنامەی بەریتانی گاردیەن بەرلەمە ڕایانگەیاند بوو کە گیرانی ئەم دواییە لە عەرەبستانی سعودی بە ئامانجی پڕکردنی خەزانەی دەوڵەت لە سەرمایەی گیراوان و قەرەبووکردنی کەمبوونی بودجە ئەنجام دراوە .
والێک دراوەتەوە کە موتعەب بن عەبدوڵڵا خۆی بە تەنیایی سامانێکی زۆرتر لە 110 ملیون دولاری هەبێت .
زۆرێک لە سیاسەتڤانانی لەسەر ئەوە باوەڕەن هەوڵی ڕژێمی عەرەبستان بۆ گرتنی بەربڵاوی شازادەکانی سعودی بەمەبەستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی سعودی بووە .