ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری ڕاگیرانی پەلامارە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر یەمەن بوو
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری ڕاگیرانیی پەلامارەکانی ئاسمانی و زەمینی دژی یەمەن و دەستپێکرانەوەی گەییشتنی کالاو کۆتالی بازەرگانی بۆ ئەو وڵاتە بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز- "ئانتۆنیۆگوترێش" ڕۆژی یەکشەممە وشداری دا: ملوێنان منداڵ- ئافرەت و پیاوی یەمەنی بە هۆی درێژەی پەلامارەکان و گەمارۆی ئەو وڵاتە لە مەترسی برسییەتی- نەخۆشی و مردن دان .
میدیا خۆجییەکانی یەمەنی ڕاپۆرتیان دا کە هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان پەلامارە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر سەنعای پێتەخی تووندتر کردۆتەوە . دوای ئەوەی عەلی عەبدوڵڵا سالح سەرۆک کۆماری پیشووی یەمەن ڕایگەیاند کە ئیتر لە بزوتنەوەی ئەنسارۆلڵا پشتگری ناکات- هێزەکانی هاوپەیمانی ئەو پەلامارانەیان ئەنجام داوە .
سەنعا لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو بە دنە دانەکانی عەرەبستان وئیمارات لە بەرەی عەلی عەبدوڵڵا سالح و لاگرانیی- شانۆی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هیزەکانی ئەنسارۆڵڵا و عەلی عەبدوڵڵا سالحە. ڕێکخراوی نەتەوەکان شەڕی یەمەن و کردەوەی عەرەبستان لە پەلاماردانی وڵاتێکی هەژاری وەک یەمەن بە کارەساتی سەدەی ئێستا دەزانێت .