کانونی یه‌که‌م 13, 2017 19:13 Asia/Tehran
  • نەبیل ڕەجەب: پشتیوانیی ئەمریکا لە ئالی خەلیفە شوێنهاتی مەرگهێنی بەدواوە دەبێت

ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست چاپی ئەمریکا یانزەی دیسامبەری 2017 نامەی نەبیل ڕەجەب هەڵسوڕاوی مافی مرۆڤی بەحرەینی کە لە نێو بەندیخانەی ئەم وڵاتەوە ڕوو لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی وشداری دان بەو وڵاتە نووسی بووی، بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵیی مەنامە پۆست، ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە نووسی، نەبیل ڕەجەب لە نامەکەی خۆی دا وتوویەتی: لە بەر ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ساڵانێکی دوورودرێژ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، لە حاڵێکدا کە حکومەتی بەحرەین کۆبوونەوەگەلی نێونەتەوەیی لەژێر ناووناتۆری دیالۆگی مەنامە بەڕێوە دەبات هەتا وابنوێنێ کە لە بواری مافی مرۆڤ دا پێشینەیەکی باشی هەیە.

واشێنگتۆن پۆست ڕاشیگەیاندووە کە، نەبیل ڕەجەب لە درێژەی ئەم نامەیەدا نووسیویەتی: لە بەیاننامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ ڕیاز، باسی فرۆشرانی نۆ ملیارد دۆلار چەک و تفاق بە بەحرەین کراوە و هەروەها دەستەواژەی ( هیچ گوشارێک ناخرێتە سەر ئەم وڵاتە)ش بەکار هێنراوە کە ڕێک دوای ئەوە هێزەکانی پۆلیسی بەحرەین لە ناوچەی دۆرازدا پێنج خۆپیشاندەری بەحرەینییان کوشت.

نەبیل ڕەجەب لە نامەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، گەلێک لە شارومەندانی ئەمریکی لەو باوەڕەدان کە واشێنگتۆن بە تایبەت دوای سەردانەکەی ترەمپ بۆ عەرەبستان ئەوەی سەلماندووە کە لە لایەنگرانی سەرەکیی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانە، پێش بینیی ئەوەی کردوە کە دوای نووسینی ئەو نامەیە تۆمەتی تازەتریشی دەکەوێتە سەرو سەرکوتکردن و داپڵۆساندنی زیاتری لە نێو بەندیخانەدا بۆ ڕەچاو دەکرێت.

نەبیل ڕەجەب ژوئەنی 2016 لە بەر دەربڕینی بیروڕای خۆی، بڵاو کردنەوەی پەیامگەلی توویتێڕی و وتاردانی میدیایی و ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی ئالی خەلیفە و هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن، زیتندانی کراوەو لەوانەیە 18 ساڵ زیندانی بۆ ببڕدرێتەوە.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.

 

سەرپەیڤ