درێژەی پێشگرتنی ئالی خەلیفە بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرەین لە ناوچەی دراز
کانونی یهکهم 15, 2017 15:40 Asia/Tehran
هێزی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ حەفتاو چوارەمین حەوتەی بە دوای یەک دا، پێشی گرت بە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرەین لە ناوچەی دراز .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر، میدیاکانی بەحرەینی ڕایانگەیاند : دوابەدوای ئەم هەوڵەی ئالی خەلیفە ، خۆپیشاندانی بەربڵاو لەلایەن بەحرەینییەکان بە دژی ئەم ڕژێمە لە ناوچەی دراز بەڕێوە چوو .
بەشداران لەم خۆپیشاندانە بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک هەوڵی دوژمنانەی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد و وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای بەناوبانگی ئەم وڵاتە، داوای هەڵوەشێندرانی خێرای گەمارۆدانی ناوبراویان کرد .
شێخ عیسا قاسم هەشتەمی دیسەمبەر دوای ئەوەی نەشتەرگەری لەسەر کرا گوێزایەوە بۆ ماڵێ و دیسانەوە لە نێو ماڵەکەی دا لە گەمارۆ دایە .