کانونی یه‌که‌م 16, 2017 13:20 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەی شەرقی قەتەر: عەرەبستان، وڵاتێکی  گەندەڵە

دەرکەوتنی سەنەدوبەڵگەی نوێ لەسەرچاوەیەکی قەتەری، پەرەی بەربڵاوی گەندەڵی لە سیستمی دەسەڵاتداری عەرەبستان نیشان دەدات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم،  سەنەدوبەڵگەیەک کە ڕۆژنامەی شەرقی قەتەر پەردەی لەسەر هەڵداوە، باسی پەرەسەندنی بەربڵاوی  گەندەڵی سیاسی  لە کوڕەکانی ڕژێمی سعودی  دەکات  ،کاربەدەستانی  ئەم  ڕژێمە  بەرژەوەندیی عەرەبستانیان لە حاڵێکدا  کردووە بەرژەوەندی  خۆیان  کە شارومەندانی ئاسایی لە سەرەتایی ترین  ماف و خزمەتگوزاری پێویست کە هەر حکومەتێک لە جیهان  دەیخاتە بەردەستی شارومەندانی خۆیان ، بێ بەشن.

سەنەدوبەڵگەی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی ئەم ڕۆژنامە قەتەرییە، هەروەها نیشاندەری سەرپۆش دانان لەسەر تاوانی زورێک لە شازادەکانی عەرەبستانییە  ئەوەندەی کە دەتوانین بڵێین  کەمپەینی ئەم دواییە  کە  محەممەد بن سەلمان  بەدژی گەندەڵی وەرێی خستووە، بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی نییە بەڵکوو چاوی تەماحی بڕیوەتە  سەروەت و سامانی عەرەبستان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، باڵوێزخانەکانی عەرەبستان  لە دەرەوەی وڵات لە  جیاتی بەهێزکردنی  پێوەندییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و هاوڵاتیانی عەرەبستان لە وڵاتانی دیکە، بووەتە نووسینگەی خزمەتگوزاری تایبەت بۆ خاوەنانی دزە، خانەدانی دەسەڵاتداری و خزم و نیزیکانی ئەوان.

شارومەندانی عەرەبستانی  لەحاڵێکدا  باجی گرفتەکانی ئابووری  لەبەر سیاسەتەکانی ئابووری ڕژێمی سعودی ،  دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی ئەم وڵاتە دەدەن کە شازادەکانی سعودی لە دانی وەسیقە و سورەتحساب  بە خاوەنانی هوتێل، ناوەندەکانی کڕین و شتی دیکە، خۆ دەبوێرن.

سەرپەیڤ