قۆڵبەستکردنە نایاساییەکانی خەڵکی بەحرەین لە لایەن ڕژیمی ئالی خەلیفەوە
ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین ڕایگەیاند: ئەم ناوەندە لە ١١ تا ١٧ دیسەمبەر ،٤٤ حاڵەتی قۆڵبەست کردنی سەرەڕۆیانەی شارومەندانی بەحرەینی تۆمار کردووە .
بە گویرەی راپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری میهر ، ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین وتیشی: لە نیوان قۆڵبەست کراوان دا ، ٥ منداڵ و دوو ئافرەت هەن و ٣٣ حاڵەتیش بە هێرشی هێزی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکان و بە بێ ئیزننامەی یاسایی مسۆگەڕ لەمەر قۆڵبەستکران و پشکنینی ماڵەکان ئەنجامی گرتووە .
بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شایەتی شۆرسی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە یە .خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهیشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری دەوڵەتیکی هەڵبژاردە لە وڵاتی خۆیان دان .
رژیمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنی بلێسەکانیی ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵک لەم وڵاتە ژمارێکی زۆر لەوان ڕیبەرانی نەیارانی قۆڵبەست و بە دۆسییە چێکردن بە زیندانی درێژخایەن مەحکووم کردووە .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی،بەحرەین وەکوو چووکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا خاوەنی زیاترین زیندانی سیاسییە .