پێداگری ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین لەسەر وەستانی دادگایی کردنی خەڵکی سیڤیل لە دادگەکانی سەربازی
ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین داوای لە ڕژێمی ئالی خەلیفە کرد دادگایی کردنی خەڵکی سیڤیل بەبیانووی بێ بنەمای چالاکی تیرۆریستی ، لە دادگەکانی سەربازی بوەستێنێ .
ئاڤریلی ساڵی 2017 شێخ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە، شای بەحرەین لە هەوڵێک دا بە ئامانجی پەرەپێدانی سەرکوتکردنی شۆڕشگێڕان، مۆڵەتی دادگایی کردنی خەڵکی سیڤیلی ئەم وڵاتەی لە دادگەکانی سەربازی دەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جولی جرملین بەرپرسی بەشی پێوەندی نێونەتەوەیی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین، لەسەر وەستانی حوکمی ئیدامی دەرکراوە لەم وڵاتە بەتایبەت لە دادگەکانی سەربازی پێداگری کرد .
جلی جرملین لەگەڵ داواکاری لە یەکێتیی ئەورووپا بۆ داکۆکی کردن لە هەوڵەکان بەمەبەستی وەستانی دادگایی خەڵکی سیڤیل لە دادگەکانی سەربازی کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی بەحرەینە، وتی : چاکسازی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم کە بحرەین لەو وەک ئامرازێک بۆ سەپاندنی زوڵم بۆسەر نەیەرانی سیاسی بەحرەینی کەڵک وەردەگرێ، پێویستە .
بەرپرسی بەشی پێوەندی نێودەوڵەتی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین هەروەها بە ئاماژەدان بە ئەشکەنجە و گرتنی نهێنیی و زۆرەملێی نەیارانی ئەم وڵاتە وتیشی : دەسەڵاتدارانی بەحرەینی ، نەیاران لە سەرەتایی ترین مافی خۆیان لەوان چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانیان ، بێ بەش دەکەن .