موحاکمەی شازادەو بازەرگانەکانی قۆڵبەست کراو لە عەرەبستان
رۆژنامەیەکی سەعوودی ڕایگەیاند ئەوانەی بە فەرمانی پاشمیری عەرەبستان " قۆڵبەست کراون"بەم زووانە موحاکمە دەکرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێی شەممەی هەواڵدەری فارس رۆژنامەی " عەکاز" چاپ عەرەبستان نووسی: دوای موحاکمەی قۆڵبەستکراوان، شازادەکان و تاجرانی سەعوودی، دۆسییەی ئەوان دادەخرێت. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،دوای ئازاد بوونی ئەمدواییەی ٢٣ کەس، ژمارێکی دیکە قۆڵبەست کراوان لە رۆژانی داهاتوو ئازاد دەبنەوە .
ژمارێک لە شازادەکانی قۆڵبەستکراوی سەعوودی بە دانی بەرتیل بە کاربەدەستانی ڕژیمی عەرەبستان ئازاد کراون.
عەرەبستان لەبەر کەمی بووجە و دابینی خەرجی شەڕ دژی یەمەن، دەیان شازاداە، کاربەدەستانی پێشووی قۆڵبەست کردووە تابتوانێ بەشێک لە گرفتەکانیی بە سەروەت و سامانی ئەوان چارە سەر بکاتەوە .
لێکۆڵەرانی سیاسی ئەم کردەوەی ڕژیمی ئالی سەعوود وەک چالاکیەک هاوڕەوت لەگەڵ بەهێزکردنەوەی دەستەڵاتی محەممەد بن سەلمان زانیوە . داد ئەستێنی گشتییش ڕایگەیاندووە : ژمارەی قۆڵبەستکراوان و یان کەسانێک کە بانگ کراوان، ٣٢٠ کەسە.
لە نێوان قۆڵبەستکراوان، چوار کەس لە وان " وەلید بن تەلال" ، " محەممەد ئەلموودی" سەرمایە دانەری سەعووی-ئیتیۆپیایی،" سالح کامل" و " فواز ئەلهوکر" سەرمایەدارێکیی زۆر بە دەستەڵات دا دەبیندرێن.