کوژرانی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە «یختل»ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i320419-کوژرانی_ژمارێک_لە_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_یختل_ی_یەمەن
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە قەراخ ئاوەکانی باکووری «یختل Yakhtul » لە پارێزگای تەعز" ( باشووری ڕۆژاوای یەمەن) پازدە ئۆتۆمبیلی سەربازیی عەرەبستانیان تیا برد و پتر لە پەنجا بەکرێگیراویشیان کوشت و یان بریندار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 08:52 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە «یختل»ی یەمەن

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە قەراخ ئاوەکانی باکووری «یختل Yakhtul » لە پارێزگای تەعز" ( باشووری ڕۆژاوای یەمەن) پازدە ئۆتۆمبیلی سەربازیی عەرەبستانیان تیا برد و پتر لە پەنجا بەکرێگیراویشیان کوشت و یان بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم؛ هێزە یەمەنییەکان ڕۆژی چوارشەممەیش چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگیی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە باکووری «یختلYakhtul » دایە بەر پەلامار کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە چەندین بەکرێگیراو کوژران و یان بریندار بوون.

هێزە یەمەنییەکان دوو مووشەکی "گراد"یان بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی دەسدرێژکار لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی «کهبوب» لە پارێزگای «لحج» (باشووری یەمەن) تەقاند کە لە ئەنجام دا ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و یان بریندار بوون.

نیشانەپێکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش سێ سەربازی سەعوودییان لە نزیکی گوندی «حامضه» لە پارێزگای "جیزان"ی عەرەبستان پێکا.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.