ئازادکرانی دوو کەس لە کوڕانی شای پێشووی عەرەبستان
ژمارێک سەرچاوەی هەواڵی رایانگەیاند؛ دوو کوڕی مەلیک عەبدوڵڵا شای پێشووی عەرەبستان کە لە دۆسییەی ناسراو بەگەندەڵی گیرابوون، ئازاد کراون.
هەواڵدەریی فەڕانسە بەگێڕانەوە لەو سەرچاوانە کە سەر بە حکومەتی عەرەبستانیان زانی، رۆژی هەینی ڕاپۆری دا: شازادە فەیسەل بن عەبدوڵڵا سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مانگی سوور و براکەی شازادە مەشعەل بن عەبدوڵڵا ئەمیری پێشووی مەککە کە چەند مانگ لەوەپێش بەتۆمەتی گەندەڵیی دراڤی گیرابوون، ئازاد کراون.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند: ئێستا جگە لە شازادە "ترکی بن عبداللە" میری پێشووی ناوچەی ڕیاز، گشت کوڕانی مەلیک عەبدوڵڵای شای پێشووی عەرەبستان ئازاد کراون. بۆیە، دیار نییە کوڕانی تازە ئازادکراوی مەلیک عەبدوڵڵا وەک بڕاکەیان مەتعەب لەبری ئازادکرانیان، بڕەپارەیەکی زۆریان بە بەرپرسانی باڵای سەعوودی داوە یان نا؟
مەشعەل وفەیسەڵ بن عەبدوڵڵا لەنێو٣٢٠کەسایەتی سیاسی و ئابووریی سەعوودی دان کە چواری نۆڤمبەری ڕابردوو بەتۆمەتی دەستتێدابوون لە گەندەڵی و پێشێلکاریی گیران.
شای عەرەبستان نۆڤمبەری ڕابردوو فەرمانی پێکهاتنی لێژنەیەکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە سەرۆکایەتی کوڕەکەی محەممەد دەرکرد کە بەهۆیەوە، دەیان شازادەو بەرپرسی ئێستا و پێشووی سەعوودیا گیران.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی ، ئەو کردەی ڕیازیان لابردنی خەنیمانی پاشمیری سەعوودی بۆ جێنشینیی باوک لەقەڵەم دەدەن هەتا کردەیەک کە میدیا عەرەبستانییەکان وەک دۆسییەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لێکی دەدەنەوە.