کانونی دوھەم 01, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • پیلانی کۆدەتا چیەکان لەدژی شای ئەردەن بە یارمەتی عەرەبستان وئیمارات

میدیاکانی زایونی لە هەوڵی سێ شازادەی ئەردەنی بۆ کۆدەتا لەدژی پاشای ئەم وڵاتە بە یارمەتی عەرەبستان وئیمارات پەردەیان لادا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ڕۆژنامەی زایونی " تایمز ئیسراییل" بە گیڕانەوە لە بریک لە سەرچاوەکان نوسیی: دەزگەکانی هەواڵگری ، پێوەندەی نێوان  براکان وکۆڕەمامی عەبدوڵڵای دوهەم پاشای ئەردەن لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی وئیماراتی بۆ کۆدەتا لەدژی ناوبراویان زانیوه . پاشای ئەردەن ئەم دواییە بە مەبەستی پێشگیری لە کۆدەتا لە فەرمانیکدا ، شازادە فەیسەڵ وشازادە عەلی بن ئەلحسین دوو برا وهەروەها تەلال بن محمود کوڕە مامی خۆی لە کار دەرکرد پلەی سەربازی ئەوانی لە سوپای ئەردەن وەرگرتەوەو ئەم سێ شازادە یش هەرئێستاکە لە شوێنی نێشتەجیی کرانی بە زۆرەملی دان. ماڵپەڕی هەواڵی بریت بارت نیوز " ی ئەمریکا یش نوسیی: ئەم سێ شازادە لەگەڵ  فەرماندەکانی سەعودی بۆ کۆدەتا لەدژی مەلیک عەبدوڵڵا خەریکی گەڵاڵە ڕێژی بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعودی هەوڵی دا کە لەمپەری بەشداری مەلیک عەبدوڵڵا لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبارەی قودس کە ئەم دواییە لە شاری ئەستەموڵ بەڕێوەچوو، بێت، بەڵام پاشای ئەردەن بە پێچەوانەی وێست وخواستی ئەولەم کۆبوونەوەیەدائامادە بوو وئەمەلەحاڵێکدایە کە عەرەبستان بەرپرسێکی پلە خواری بۆئە م کۆبوونەوەیە نارد.

سەرپەیڤ