بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری ترۆریستەکان لە سنووری ئێراق و سووریا
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق( حەشدی شەعبی) پەلاماری ترۆریستانی داعش لە سنوور لەگەڵ سوریایان بەرپەرچدایەوە و ژمارێک لە وانیان کووشت.
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی سپۆتێنیک، لەم تێکهەڵچوونانە کە لە بوراگەی " تەل سەفوەک" لە سنوری عێراق و سوریا ڕووی داوە ،لانیکەم ١٨ ترۆریست کوژراون و دوو ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراوی ئەوانیش لە ناوچووە .
" ئەبوو حەید ئەلنەجار" لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی عێراق وتی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری، پێنج هۆکاری تەقینەوەیشیان لە ستانی ئەنبار (ڕۆژئاوای عێراق) کووشتووە .
هەواڵیکی دیکە لە عێراق باسی ئەوەمان بۆ دەکات، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق(یونامی) ڕایگەیاند لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ، ٦٩ عێراقی لە ڕووداوە ترۆریستیی وتووندو تیژانەکان و تێکهەڵچوونە چەکدارانەکان دا کوژراون و ١٤٢ کەسی تریش بریندار بوونە .
یونامی هەروەها ڕاپۆرتی دا : دوو ستانی بەغدا و ستانی سەلاحەدین زۆرترین ئاماری کوژراو و بریندارانیان لە چاو ستانەکانی دیکەی عێراق هەبووە .