ئەمریکا، ئیسراییل و عەرەبستان هۆکاری سەرەکیی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمدواییە لە ئێران
بەرپرسی پێوەندیی نێودەوڵەتی حیزبوڵلای لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و عەرەبستان هۆکاری سەرەکیی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمدواییە لە ئێراندان وتی: ئامانجی ئەم ئاژاوەگێڕییانە لاواز کردنی کۆماری ئسلامیی ئێرانە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "سەید عەمار موسەوی" ڕۆژی پێنجشەممە بە ئیدانە کردنی خۆوەردانی ئەمریکاییەکان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران وتی: سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگریی تاران-بەغدا- دیمەشق- لوبنان لە ڕۆژاوای ئاسیا بۆتە هۆی تووڕەیی ئەمریکا و ئیسراییل و عەرەبستان.
بەرپرسی پێوەندیی نێودەوڵەتی حیزبوڵلای لوبنان وتیشی: هەر لەبەر ئەوە سێگۆشەی تووشی ڕۆژاوایی، عیبری و سەعوودی بڕیاریان داوە کە بە داکۆکی لە ئاژاوەگێران ، ئێران ئاڵۆز بکەن.
عەمار موسەوی وتی: سەعوودییەکان ٤٨٠ ملیار دۆلار خەڵاتیان بە ترەمپ بەخشی تا دژ بە ئێران و حیزبوڵلا شەڕ بکات و ئەوانە هاندەری واشینگتۆنن بۆ خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، بەڵام ئەو کردەوانەیان لە ئاکامدا هەر بە زیانی خۆیان دەبێ.
لە پێنجشەممە ٢٨ی دێسەمبەری ٢٠١٧ـەوە ژمارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک، و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو کێشرا بە شەڕ و پێکدادان و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی.
کاربەدەستانی ئەمریکایی و مێدیا بیانییەکان و راگەیەنەرەکانی دژە ئینقلابیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخساوە، هەوڵ دەدەن ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن.