عەرەبستان لە پێناوی کڕینی دامەزراوەی مووشەکی لە ئیسراییلە
ڕژێمی ئالی سەعوود بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ پەلامارەکانی مووشەکی سوپا وهێزەکانی جەماوەری یەمەن ، کڕینی دامەزراوەی موشەکی لە ڕژێمی زایونی لەفەرمانی کاری خۆی داناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆسێشەممەی هەواڵدەری سپۆتنیک ڕۆژنامەی زایونی "جروزئالم پوست" نوسیی تاجریکی چەکی ئوروپایی لە عەرەبستان کە ناوی ڕانەگەێندراوە وتی: ڕیاز خەریکی لیکدانەوەی کڕینی چەکە ئیسراییلیەکان لەوان دامەزراوەی موشەکی گۆمەزی ئاسنینە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەعوودیەکان کڕینی چەکی دروست کراوی ئیسرایلیان لە پیشانگەی ئەبوزەبی لە ئیمارات لێک داوەتەوە. یەکەی مووشەکی یەمەن هەمووکات لە وەلام بە دەسدرێژکاری هەمە لایەنەی عەرەبستان بۆسەریەمەن هەتا ئێستاکە دەیان موشەکیان بەرەو خاکی عەرەبستان تەقاندووە .هێزەکانی یەمەنی هەروەها بنکەکانی سوپای سەعودی وبەکرێگیراونیان لە نێوخۆی یەمەن زۆرجار بە موشەک داوەتە بەردەسڕیژ .دامەزراوەکانی مووشەکی عەرەبستان هەتائێستاکە توانایی بەربەرەکانی لەگەڵ مووشەکەکانی یەمەنیان نەبووە.