سەعد ئەلحەریری: حیزبۆڵڵا ئەندامێکی دەوڵەتی لوبنانە
" سەعد ئەلحەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: بەشداریی حیزبۆڵڵا لە دەوڵەتی لوبنان بووەتە هۆی پاوەجێی سیاسی لەم وڵاتە دا .
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکایی " وال ستریت ژۆرناڵ" وتیشی : " هەرگیز بە دوای بەرەو ڕوو بوونەوەی حیزبۆڵڵای لوبنان نییە ".
سەعد ئەلحەریری بەڕاشکاوی وتی: حیزبۆڵڵا ئەندامیکی دەوڵەتیی لوبنانە و لە پێکهاتەی دەوڵەتیی ئەم وڵاتە ، هەموو پارتەکان بەشادرییان هەیە و ئامانجی سەرەکیی ، هاتنە دی پاوەجێی سیاسی و یەکێتی لە لوبنان دایە .
سەرۆک وەزیرانی لوبنان، وتیشی: هەوڵ ئەدات وڵاتەکەی لە ناکۆکیی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئێران دوور بکاتەوە .
سەعد ئەلحەریری کە بە گوێرەی سەناریۆی سەعوودی بە شێوەی کاتی لە چوارەمی نۆڤەمبەر ناچار بە کشانەوە لە پۆستیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوو ، لەم وتووێژە دا سەبارەت بە وردییاتی مانەوەی لە عەرەبستان شتێکی نەدرکاند و تەنیا ئیدعای کرد : عەرەبستانی سەعوودی ڕاستەو خۆ لە کارو باری سیاسی لوبنان خۆی وەر ەنداوە .
زۆریک لە کاربەدەستانی لوبنای بروایان وابوو لە کارکشانەوەی ناباوی حەریری ، لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بە ئامانجی زەبر دان لە حیزبۆڵڵای لوبنان ئەنجام دراوە .
بەم، حالیش ، سەرئەنجام دوای ٢٠ رۆژ نەبوون و غەیبەت، سەعد حەریری گەڕایەوە لوبنان و لە کارکشانەوەی ناباویی خۆی وەرگرتەوە.