کانونی دوھەم 16, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • کوژرانی نزیک بەپەنجا کەس لە خەڵک و منداڵانی یەمەنی بەهۆی نەخۆشیی دیفتری

گەمارۆی سەربازیی سەعوودییەکان لەدژ جەماوەری یەمەن بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی دیفتری و کوژرانی نزیک بە پەنجا کەس کە زۆربەیان منداڵن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ پەیامنێری ئەو کەناڵە لە سەنعای پایتەختی یەمەن وتی: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر بەتایبەت کولێراو دیفتری لە وێنەی ئەو کارەساتانەن کە شارومەندانی ناسەربازی و سیڤیل لەیەمەنیان گرفتار کردووە.

ناوبراو وتی: زیاتر لە٦٠٠کەس لە خەڵکی یەمەن تووشی دیفتری بوون کە ئەو نەخۆشییە بووەتە مایەی مردنی نزیک بەپەنجا کەس کە زۆربەیان منداڵن.

هەواڵنێری ڕووسیا ئەلیەوم وتی: نەخۆشخانەو ناوەندە پزشکییەکان لە کەمبوونی یەکجار زۆری دەواو دەرمان و کەرەستەی پزشکی ڕەنج دەکێشن و ئەوە لەکاتێکدایە کە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان لەبەر شەڕ و گەمارۆی سەعوودییەکان بەدژواریی ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ١٣ پارێزگا لە٢٣پارێزگای یەمەن بەرەوڕووی نەخۆشیی دیفترین. لە ڕاپۆرەدا هاتووە، ئەو نەخۆشییە لەدوو پارێزگای حۆدەیدەو ئەبب زیاتر لە پارێزگاکانی دیکە بڵاو بووەتەوە.

موجاهید ئەلشمج پزشکی پسپۆری منداڵان لە یەمەنیش وتی: نەخۆشیی دیفتری بەشێوەیەکی جێی نیگەرانی و ترسناک خەریکە بڵاو دەبێتەوە و لەڕۆژانی ڕابردوودا لە هەر یەک کەس کە سەردانی پزشک دەکات، تووشبوونی یەک یان دوو کەس بەنەخۆشیی دیفتری پشت ڕاست دەکرێتەوە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ