جەختکردنەوەی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سەر سزادانی " محەممەد بن سەلمان"
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i323371-جەختکردنەوەی_چاوەدێری_مافی_مرۆڤ_لە_سەر_سزادانی_محەممەد_بن_سەلمان
وتە بێژی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد پاشمیری عەرەبستان بە هۆی تاوانکارییەکانی جەنگی کەلە یەمەن ئەنجامی داوە ، کەوتە بەر ڕاوە دوونانی یاسایی و سزایان پێێدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2018 06:52 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی چاوەدێری  مافی مرۆڤ لە سەر سزادانی

وتە بێژی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد پاشمیری عەرەبستان بە هۆی تاوانکارییەکانی جەنگی کەلە یەمەن ئەنجامی داوە ، کەوتە بەر ڕاوە دوونانی یاسایی و سزایان پێێدرێت.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە کەناڵی عێراقی سوومەرییە نیوز، " ئەحمەد بن شەمس" وتە بێژی چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕۆژی هەینی لە وتوویژێک دا بەڕاشکاوی وتی: " محەممەد بن سەلمان"  وەکوو وەزیری بەرەڤانی عەرەبستان، بەرپرسی هەموو چالاکییەکانە کە لە درێژەی شەڕی یەمەن دا ڕوویداوە.

 وتە بێژی چاوەدێری  مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان داوایکرد و سزادانەکانیی دژی"محەممەد بن سەلمان" بەڕێوە ببات، چوونکا هاوپەیمانی عەرەبستان بە "شکلی کارەساتبار" یاساکانیی نێو دەوڵەتی شەڕی بنپێکردووە .

" ئەحمەد بن شەمس"  جەختیکرد: چاوەدێری مافی مرۆڤ برگە گەلێکی زۆری لە پێوەندیی لەگەڵ بنپێکردنیی یاساکانی شەڕ لە لایەن هاوپیمانی عەرەبستان لە یەمەن دا تۆمارکردووە .  وتە بێژی چاوە دێری مافی مرۆڤ هەروەها گەمارۆی سەر یەمەن لە لایەن هاوپەێمانی عەرەبستانی وەک سەرەکیترین هۆی قەیرانی ئینسانی لە یەمەن دا زانی.

 عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ هەڵیان کووتایە  سەر یەمەن و پاشانایش ئەو وڵاتە یان دایە بەر گەمارۆی زەمینی م دەریایی و ئاسمانی . شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن  تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژراون وبریندار بوون دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێکەوتۆتەوە .