درێژەی سەرکوت کاریەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین
سەربازانی ڕژێمی بەحرەین لە بەیانی سێشەممەوە بە پەلاماری بەربڵاو بۆ سەر یازدە ناوچەی ئاوەدان، بیست وپێنج شارەمەندی بەحرەینی و رانایەکی ئایینیان دەسگیر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، دووکەس لە دەسگیر کراوان لە ناوچەی ئەلدراز لە شاری مەنامە ی پێتەختی بەحرەین ، لە پشتیوانانی شێخ عیسا قاسم زانای بەناوبانگی شیعەکانی ئەم وڵاتە بوون کە ڕۆژی دوشەممە دوای تەحەموڵ کردنی هەشت مانگ زیندان بەشێوەی کاتیی بەدانی وەدیعە لە زیندان ئازادکرابوون.
ڕژێمی بەحرەین لە شەش ساڵی ڕابردوودا فرەتر لە یازدە هەزارشارومەندی بەحرەینی بە تاوانی پڕوپوچ دەسگیر کردو ژمارەیەکی لە مافی شارومەندبوون بێوەری کردو لەم وڵاتە دەری کردن.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، بەحرەین وەکوو بچوکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا ، زۆرترین زیندانی سیاسی هەیە . بەحرەین لە چواردەی شوباتی دووهەزارویازدە گوڕەپانی راپەڕینی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردن وهاتنە سەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن.