کانونی دوھەم 25, 2018 11:30 Asia/Tehran
  • مافی شاروومەندێتی لە ١٠شاروومەندی بەحرەینی سەندرایەوە

دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین بریاری سەندنەوەی مافی شاروومەندێتی و هەروەها دورخرانەوەی ١٠ شاروومەندی شیعەی ئەم وڵاتە لەوان ژنێکی بە تۆمەتی بنپێ کردنی یاسای کۆچبەری و نیشتەجێ بوون پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە اللولوه، ئەم دادگە بەحرەینییە جگە لەوەی کە مافی شاروومەندێتی لەم شاروومەندانە سەندۆتەوە و لە وڵات دووریان دەخاتەوە، بۆ هەرکامەیشیان سەد دینار غەرامەی بڕیوەتەوە.

بڕیاری سەندنەوەی مافی شاروومەندانی ئەم کەسانە لە ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٢ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دەرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین شەشەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٢ مافی شاروومەندێتی لە ٣١ کەس لەوان دوو نوێنەری پێشوو و چەن زانای ئایینیش سەندەوە و بۆ پاسا دانەوەی ئەو کردەوەیەش رایگەیاندووە کە ئەو کەسانە زەبریان لە ئاسایشی گشتی داوە.

ڕژێمی بەحرەین لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا پتر لە ١١ هەزار شاروومەندی بەحرەینی بە تۆمەتی بێ بنەما گرتووە و مافی شاروومەندێتی لە ژمارێکیان سەندۆتەوە و لەم وڵاتە وەدەری ناون.

بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرەکانی مافی مرۆڤ؛ بەحرەین وەکوو چکۆلەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا، زیاترین زیندانیی سیاسیی هەیە.

سەرپەیڤ