کانونی دوھەم 27, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • داگیر کردنی گوندێک لە نێزیک عەفرین لە لایەن تورکیا ڕەت کرایەوە

هێزە کوردەکانی سووریا داگیر کرانی گوندێک لە دەوروبەری عەفرین لەلایەن هێزە تورکیەیی ومیلیشیاکان وترۆریستەکانی ژێر فەرمانی تورکەکانیان ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هێزەکانی پارێزەری گەلی کوردی سووریا ئەمڕۆ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئیدعای میدیاکانی تورکیا لە بارەی داگیر کرانی گوندی " قستەل جندو" لە دەوروبەرئ عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وتاقمی ترۆریستی سوپای ئازاد درۆیە. هێزەکانی پارێزەری گەلی کوردی سووریا هەروەها ڕایگەیاند درۆبیژیەکانی تورکیا لە بارەی داگیر کرانی ناوچەگەلیک لە دەوروبەری سووریا هاوکات لەگەڵ پەلاماری دڕندانە بۆ سەر ناوچەی عەفرین ئەنجامی گرتووە. ناوەندی هاوئاهەنگی ڕوسیا لە بنکەی حەمیمیمی سووریا یش لەبارەی هەڵمەتی سەربازی تورکیا وتی: دۆخی ئینسانی خەڵکی ناوچەی عەفرین لەم شەڕە نالەبارتر دەبێت وژماری ئاوارەکانی سووریش پەرە دەستێنێت. کوردەکانی عەفرین پێنچ شەممەی ڕابردوو لە بەیان نامەیەکدا خوازیاری یارمەتی دەمیشق لە بەرانبەر پەلامارەکانی ئانکارا بۆ ئەم ناوچەیە بوون. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا شەممەی ڕابردوو، هەڵمەتی تورکیا لە عەفرینیان بە توندی مەحکوم کردو ئەم ناوچەیەی  بەشێکی جیا نەکراوە لە خاکی سووریا زانی ولە کۆمەڵگەی جیهانی داوای کرد ئەم کردەوەیە مەحکوم بکات وبۆ ڕاگیرانی خیرای بجوڵێتەوە.