دیدار و چاوپێکەوتنی سەعیدی خەتیب زادە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق
ئهیلوول 03, 2025 20:25 Asia/Tehran
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای پیداچوونەوە بە سەر پێوەندی دوو لایەنە، پیداگری کرد لەسەر گەشەی هەرچی زیاتری پێوەندیەکانی دوو وڵات لە هەموو بوعد و ڕەهەندەکان.
سەعید خەتیب زادە لەم دیدارەدا بە پیداچوونەوە بەسەر بوعد وڕەهەندەکانی کاروکردەی هاوبەشی تلاڤێڤ و واشنتۆن لە ناوچە، پێویستی پشتیوانیکردن لە خۆڕاگری و بەربەرەکانێ لەگەڵ گەڵاڵەی فراوانخوازانه بۆ گۆڕانی ناوچە پییداگرت. وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای پیداگری لەسەر پێوەندی دوولایەنە، خوازیاری گەشەی هەرچی زیاتری پێوەندیەکانی دوو وڵات لە هەموو ڕەهەندەکاندابوو.