پیداگری مسکۆ لەسەربەشداری کردنی کوردەکانی سووریا لە کۆنگرەی سووچی
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیا پیداگری کردکوردەکانی سووریایش لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانی لە سووچی بەشداری دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوسی ئینتر فەکس " ماریا زاخارووا" ڕایگەیاند کوردەکانیش لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانی سووریا بیست ونۆ وسیی ژانێڤەری لە شاری سووچی ڕوسیا ، بەشداری دەکەن. یەکێ لە کاربەدەستانی پایەبەرزی کوردەکانی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە وتبووی تاقمە سەرەکیەکانی کوردی سووریا لە کۆنگرەی سووچی بەشداری ناکات. میدیاکانی تورکیا چەند ڕۆژ لەمەوپێش ڕاپۆرتیان دا حیزبی کوردی پەیەدە لە ناولیستی بانگهێشت کراوان بۆکۆنگرەی سووچی دا نیە ونوێنەرایەتی کوردەکانی سووریا " کۆنگرەی نیشتمانی کوردەکان، لەئەستۆی دادەبیت کە لە شاندی سەرەکی ناڕازیانی سووریا بە ناوی " لێژنەی باڵای وتووێژەکان" یش نوینەری هەیە . تاقمی ،لێژنەی باڵای وتووێژەکان" بەیانی شەممە بە بەشداری نەکردن لە کۆنگرەی سووچی دەنگی دا. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کاردانەوە پیداگری کرد کۆنگرەی وتوووێژی نیشتمانی سووریا لە سووچی بەڕێوەدەچێت ، چ ناڕازیان تیدا بەشداری بکەن وچ تیدا بەشداری نەکەن. زاخارووا هەروەها هیواداری دەربڕی کە نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە سووچی بەشداری بکەن.