شوبات 02, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • ئیدانە کرانی سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتی و دوورخستنەوەی شاروومەندانی بەحرەینی لە وڵاتەکەیان

کۆمەڵی ئیسلامیی ئەلویفاقی نیشتمانیی بەحرەین، سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتی و دوورخرانەوەی شاروومەندانی بەحرەینی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ کۆمەڵی ئیسلامیی ئەلویفاقی نیشتمانیی بەحرەین ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: ڕژێمی بەحرەین بە سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتی لە شاروومەندانی خۆجێیی و ڕەسەنی بەحرەینی، لە هەموو مافە ڕەواکانیان بێوەریی کردوون و هەر لەبەر ئەوەش لە وڵات وەدەریان دەنێت.

کۆمەڵی ئیسلامیی ئەلویفاقی نیشتمانیی بەحرەین لەم بەیاننامەیەدا جەختی کرد؛ بە زۆرەملی کۆچ پێکردنی شاروومەندانی بەحرەینی، شێوازێکی نامرۆڤانەیە  کە بە هیچ لەونێ یاسایی نییە و تەنیا لە چوارچێوی سیاسەتی پڕ زوڵم و زۆری دیکتاتۆرەکانی ئالی خەلیفەدا جێبەجی دەکرێ.

لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفەی بەحرەین بڕیاری دا لە سەر سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتیی و دوورخرانەوەی ١٠ شاروومەندی ئەم وڵاتە لەوان ژنێک بە تۆمەتی لادان لە یاسای کۆچبەری و نیشتەجێ بوون.

بەحرەین لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی  ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان.

سەرپەیڤ