پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی " عێمران"ـی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i325779-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سەعوودی_بۆ_سەر_ستانی_عێمران_ـی_یەمەن
پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی " عێمران"ـی یەمەن بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوازدە شارومەندی یەمەنی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 08:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی

پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی " عێمران"ـی یەمەن بوو بە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوازدە شارومەندی یەمەنی .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی  رۆژی چوار شەممەی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی جاددەیەک لە ناووچەی " مەجزعە" لە بەشی " ئەلقەفەنە" لە ستانی "  " عێمران"یان بۆردومان کرد .

 پێس لەو پەلامارە فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ناوچەی "ئەلمەهادز" لە ستانی " سەعدە" (باکووری یەمەن) دا بۆردومان کردووە کە بوو بەهۆی کوژرانی شارومەندێکی یەمەنی و بریندار بوونی سێی کەسی تر .

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەریەمەن  و  هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە . شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .

هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دەستدرێژکاران، بنکە ومەتەڕێزی ڕژیمی ئاڵی سەعوود و بەکریگیراوانیی لە یەمەن و ناوەوەی خاکی عەرەبستان ئەدەنە بەر ئامانجی خۆیان دا .