درێژەی مانەوەی زۆرەملێی شێخ عیسا قاسم لە بەحرەین
هاوپەیمانی گەنجانی ڕاپەڕینی١٤ی فێڤرییەی بەحرەین لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، مانەوەی زۆرەملێی شێخ عیسا قاسم زانای بەناوبانگی شیعەکانی ئەو وڵاتەو تاوانکارییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆری هەوالدەریی "رسا"؛ هاوپەیمانی لاوانی ڕاپەڕینی١٤ی فێڤرییەی بەحرەین دوێنێ هەینی لەو پەیامەدا بەئاماژە بەوەی کە مانەوەی زۆرەملێی زانای دینی ناوداری شیعەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە٢٦٢ ، رۆژ وتی: سەرباری نەخۆشیی و باری تەندروستیی ناجێگیری ناوبراو، سەربازان و بەکرێگیراوانی ئالی خەلیفە هەروا درێژە دەدەن بە گەمارۆی زاڵمانەی ماڵی شێخ عیسا قاسم.
هاوپەیمانی١٤ی فێڤرییە بەئاماژە بە درێژەی لەگوشارنانی رژیمی ئالی خەلیفە لەدژ زانایان و شیعە بەحرەینییەکان وتی: دیدار لەگەڵ شێخ عیسا قاسم لە کاتێکدا قەدەغەکراوە کە ڕێگری دەکرێ لە ئامادەبوونی پزشکان لە ماڵی ئەو زانا ناودارەش.
رژیمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون و دادگەییکرانی شێخ عیسا قاسم لە ژۆئەنی٢٠١٦وە ناوچەی ئەلدۆراز، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو زانا دینییەی گەمارۆ داوە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، چەسپاندنی دادگەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەردەوری سیستەمێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.