تۆپ بارانی بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە نەجرانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i326473-تۆپ_بارانی_بنکەی_بەکرێگیراوانی_سعودی_لە_نەجرانی_عەرەبستان
لە کاتێک دا کە فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن درێژە پێ ئەدەن ، یەکەی تۆپخانەی ئەرتەشی یەمەن شوێنی جێگیربوونی بەکرێگیراوانی سعودی لە نەجران لە باشووری عەرەبستانی تۆپ باران کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2018 11:35 Asia/Tehran
  • تۆپ بارانی بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە نەجرانی عەرەبستان

لە کاتێک دا کە فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن درێژە پێ ئەدەن ، یەکەی تۆپخانەی ئەرتەشی یەمەن شوێنی جێگیربوونی بەکرێگیراوانی سعودی لە نەجران لە باشووری عەرەبستانی تۆپ باران کرد .

بەپێی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن بەپێشڕەوی لە خاکی عەرەبستاندا بە تایبەت ناوچەی نەجران ، توانیان کۆبوونەوەی لەشکەریانی بەکرێگیراوی سعودی لە نزیکی بنکەی سەربازیی ئەلبوقەع وچیاکانی عەلیب و شەرقولئەجاشیر لەم ناوچەیەدا بدەنە بەر پەلاماری تۆپخانە .

یەکەی قەناسە چیەکانی ئەرتەشی یەمەنیش توانی شەش کەس لە بەکرێگیراوانی سعودی لە سەرواح لەپارێزگەی مەئریب لە ناوەندی یەمەن ببپێکێ .

لە هەمان کاتدا فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ئەمڕۆ دوشەممە شاری ئەلحیە لە پارێزگەی حەدیدە لە رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد .

فڕۆکە سعودیەکان هەروەها بنکەی سەربازیی ئەلدیلەمی لە سەنعایان بۆردومان کرد .