چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و میری کوێت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میری کوێت ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاوەدانکردنەوەی ئێراق، دیدار و وتووێژیان کرد .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و جابر ئەحمەد جابر سەباح ، میری کوێت لەم دیدارەدا سەبارەت ڕێکارەکانی باشتری بوونی پێوەندی و هاوکارییەکانی دوو لایەنە و پرسەکانی ناوچەیی وتووێژیان کرد .
زەریف کە بۆ بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بنیات نانەوەی ئێراق سەردانی کوێتی کردووە ڕۆژی سێ شەممەش لەگەڵ سەباح خالد ئەحمەد سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت دیدار و وتووێژی کرد .
زەریف و فێدێریکا موگکرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش شەوی چوارشەممە لە پەراوێزی ئەم کۆنفرانسە لەگەڵ یەکتر دیداریان کرد .
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی ئێراق لەڕۆژی دووشەممە دوازدە ی فڤرییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کوێت بە بەشداری چالاکانی بانکی، بازرگانان و کاربەدەستانی سیاسی زۆرتر لە پەنجا وڵاتی جیهان دەستی بەکار کردووە.
قەیران لە ئێراق لەساڵی 2014 بە پەلاماری بەربڵاوی تیرۆریستانی داعش لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕ ژێمی زایۆنیستی دەست پێکرا.
هێزی ئێراقی بە یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، حەڤدەی نوامبەری 2017 توانیان شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبار وەک دوایین بنکەی داعش لە ئێراق ئازاد بکەن، بە ئازاد کرانی ئەم شارە کاری داعش بە تەواوەتی لە ئێراق کۆتایی پێ دێ.