ڕژێمی ئالی خەلیفە تەرمی چوار لاوی شۆڕشگێڕی بەحرەینی خستە نێو دەریا
سەرچاوەکانی بەحرەینی باسی کوژرانی چوار لاوی بەحرەینی و نوقم کردنیان لەنێو دەریا لەلایەن هێزی ڕژێمی ئالی خەلیفە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی بەحرەین ئەلیەوم، بە بڵاو کرانەوەی هەواڵی کوژرانی چوار لاوی بەحرەینی بە ناوەکانی مەیسەم عەلی ئیبراهیم، حەسەن عەلی عەباس بەحرانی، سەید قاسم سەید خەلیل و سەید مەحموود سەید عادل، تاقمەکانی شۆڕشگێڕ لەم وڵاتە، تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد .
تاقمە شۆڕشگێڕەکان ڕایانگەیاند: شایەتحاڵان باسی کوژرانی چوار لاوی بەحرەینی لەلایەن ئەندامانی ئالی خەلیفە و خستنیان لەنێو دەریا دەکەن بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانکارییە یان.
بەپێی هەواڵێکی تر، سەرچاوەکانی بەحرەینی ڕایانگەیاند : دادگایی کرانی شێخ عەلی سەلمان، سکرتێری گشتیی بزاڤی ویفاقی بەحرەین، خرایە یەکەمی مانگی مارسی ساڵی 2018.
دادئەستێنی گشتیی ڕژێمی ئالی خەلیفە یەکەمی نوامبەری ڕابردوو شێخ سەلمانی لەبەر سیخوڕی کردن بۆ قەتەر و زەبردان لە ناوەندەکانی سەربازی و بەرژەوەندی نەتەوەیی بەحرەین تۆمەتبار کرد هەتا بتوانێ لە دادگەیەکی فەرمایشی دا حوکمێکی قورسی بۆ ببڕێتەوە.
بەحرەین لە نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2011 ەوە شایەتی ناڕەزایەتی جەماوەریی بەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین داوای ئازادی، دامەزرانی داد و لابردنی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن.