لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازاد کرانی خێرای نەبیل ڕەجەبی کرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای ئیدانەکرانی گیرانی نەبیل ڕەجەب چالاک و مافناسی هەڵکەوتەی بەحرەینی، داوای ئازاد کرانی خێرای ناوبراوی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس، سیما ڤوتلەنگ، بەرپرسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کاروباری وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی : بەحرەین بە گرتنی نەبیل ڕەجەب هەڵکەوتەترین چالاکی مافەوانی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات دەنگی هەرچەشنە ڕەخنەوگازندە گرتنێک کپ بکات.
ڤوتلەنگ بە ئامازەدان بەمەی ئەم کارە پێویستی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتیانە بۆ ئازاد کرانی خێرای رەجەبە وتیشی : بەحرەین هاوپەیمانگەلێکی لە بەریتانیا و ئەمریکا دا هەیە و ئەوان دەبێ دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ ئازاد کرانی خێرا و بێ شەرت و مەرجی رەجەب، بخەنە بن گوشارەوە.
لەلایەنی دیکەوە حەنان سەلاح لێکۆڵەری ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، یەکێتیی ئەورووپای بە سەپاندنی گوشار بۆسەر دەوڵەتی بەحرەین بۆ ئازاد کرانی نەبیل ڕەجەب بانگهێشت و وتی : زیندانی کردنی پێنج ساڵەی ڕەجەب، بنپێکرانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە.
دادەی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە ، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ نەبیل ڕەجەبی سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین بڕییەوە . ئەم پێنج ساڵە بەتۆمەتی بڵاو کردنی تویتگەلێک بەدژی دەوڵەتی بەحرەین، بۆ نەبیل ڕەجەب بڕاوەتەوە.