خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ ئیدانە کردنی کردەوە دوژمنکارانەکانی ئالی خەلیفە
خەڵکی بەحرەین شەوی یەکشەممە بە بەڕێوە بردنی خۆپتیشاندان کردەوە دوژمنکارانەکانی ئالی خەلیفە دژ بە خەباتگێران و جەنایەتی دژ بە چوار لاوی بەحرەینییان شەرمەزار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەمەیی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سەوتولمەنامە؛ خەڵکی دانیشتووی ناوچەی "کەرباباد" لە بەحرەین، شەوی ڕابردوو بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئالی خەلیفە دژ بە چوار لاوی بەحرەینی، بە هەڵدانی درووشم بۆ دەربڕینی یەکدەنگی خۆیان لەگەل "شێخ عیسا قاسم" زانای ئایینیی بەناوبانگی ئەم وڵاتە، خوازیاری کۆتایی هاتنی گەمارۆدرانی ئەو مامۆستایەلە ماڵەکەی خۆیدا بوون.
هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ئەمدواییە چوار لاوی بەحرەینیان کوشت و بۆ شاردنەوەی جەنایەتەکەیان، تەرمەکانیان خستبوویە نێو دەریاوە؛ کە تەرمی سێ کەسیان گەیشتبووە قەراخ ئاوەکانی پارێزگای بووشێهر لە باشووری ئێران کە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە قوم (باشووری تاران) بەڕێزەوە بەرەو گۆڕستان بەڕێ کردن و لە گۆرستانی قوم ئەسپەردەی خاک کران.
ڕژێمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی شاروومەندێتیی و دادگەیی کردنی شێخ عیسا قاسم لە ژوەنی ٢٠١٦ـەوە، ناوچەی ئەدوراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم زانا ئایینییەی گەمارۆ داوە.
بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان، بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.