شوبات 26, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • رەخنە لەمەڕ خەمساردیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن

یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئاشتیی ئەمریکا ڕەخنەی گرت لە خەمساردیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیا بێنجامین دامەزرێنەری گرووپی ئاشتیی کۆدپینک لە واشنگتۆن ئەمڕۆ دووشەممەو پێش دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی یەمەن، وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ عەرەبستان وەک بەرپرسی مەرگی هەزاران منداڵی یەمەنی بناسێنێ و بیداتەبەر لێپرسینەوە.

بێنجامین وتی: هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی عەرەبستان، بەرپرسی مەرگی هەزاران هەزار منداڵی یەمەنییە.

بێنجامین وتیشی؛ منداڵانی یەمەنی نەک هەر بوونەتە قوربانی بۆردومانەکانی عەرەبستان بەڵکوو هەزاران کەس لەوان لەبەر گەمارۆ، برسێتی و نەخۆشیی جۆراوجۆر، گیانیان لەدەست داوە.

میدیا بێنجامین وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە لایەنگریی حکومەتی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی رژیمی عەرەبستان وتی: واشنگتۆن لەهەوڵی تەشەنا پێدانی کێشەو شەڕ و بارگرژییەکان لە یەمەنە.

دامەزرێنەری گرووپی ئاشتیی کۆدپینک جەختی کرد: ئەمریکا چەکئامێر دەفرۆشێتە ڕیاز و ئیمارات کە ئەو دوو وڵاتەش بۆ ئەنجامدانی چەشنی جۆراوجۆری تاوانی جەنگی کەڵکیان لێ وەردەگرن.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ