پەرلەمانی یەمەن، بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەم وڵاتەی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i328809-پەرلەمانی_یەمەن_بریارنامەی_ئەنجومەنی_ئاسایش_سەبارەت_بەم_وڵاتەی_ئیدانە_کرد
پەرلەمانی یەمەن بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نوێ کرانەوەی ماوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە و چالاکیی لێژنەکانی بایکۆت تا فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٩ی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 12:55 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی یەمەن، بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەم وڵاتەی ئیدانە کرد

پەرلەمانی یەمەن بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە نوێ کرانەوەی ماوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە و چالاکیی لێژنەکانی بایکۆت تا فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٩ی ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ پەرلەمانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم بریارنامەیە پیشاندەری لێبڕاوانە هەنگاو هەڵنەگرتنی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سێ ساڵەی زاڵمانەی هاوپەیمانی دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەنە کە بە پێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر جەنایەتێکی دڕندانە و نامرۆیی و ئێش و ئازارێکی دڵتەزێنی بە دواوە بووە.

پەرلەمانی یەمەن لەم بەیاننامەیەدا خوازیاری وتووێژ و دانوستان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن  و دەسڕاگەیشتن بە ئاشتییەکەی دادوەرانە بوو و داوای لە هەموو گرووپە سیاسییەکان کرد خۆیان لە دووبەرەکی ببوێرن و پشت ببەستن بە یاسا و پرەنسیپە نیشتمانییەکان کە راپەڕین، کۆمارەتی، یەکێتی و دیموکراسی دەگرێتەوە.

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن سەر بە گرووپی ئەنساروڵلایش بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە نوێ کرانەوە ماوەی بایکۆتەکانی یەمەن، ئەنجومەنی ئاسایشی بە بەرپرسی دواهاتە کارەساتبارەکانی ئەم بایکۆتانە زانی.

 ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن  ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکەو هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.