درێژەی پێش گرتنی رژیمی ئالی خەلیفە بە خوێندنی نوێژی هەینی لە ناوچەی ئەلدۆرازی بەحرەین
سەربازانی رژیمی ئالی خەلیفە بۆ هەشتاو پێنجەمین حەوتەی بەدوای یەک پێشیان گرت بە بەڕێوەچوونی گەورەترین نوێژی هەینیی شیعەکانی بەحرەین لەناوچەی ئەلدۆراز.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سەوتولمەنامە، بەگوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا بەحرەینییەکان، دوابەدوای ئەو کردەی ئالی خەلیفە، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان لەلایەن بەحرەینییەکان لەدژ ئەو رژیمە لەناوچەی ئەلدۆراز بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندەران بەدانی دروشم، کردەی دوژمنکارانەی ئالی خەلیفەیان شەرمەزار کرد.
خۆپێشاندەران هەروەها دروشمگەلێکیان بۆ دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ شێخ عیسا قاسم ڕێبەری باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە بەرزکردەوەو خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای مانەوەی زۆرەملێی ناوبراو بوون.
رژیمی ئالی خەلیفە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیبوون و دادگەییکردنی شێخ عیسا قاسم لە ژۆئەنی٢٠١٦وە ناوچەی ئەلدۆراز، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو زانا دینییەی گەمارۆ داوە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەوە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، جێگیرکرانی دادوەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری دەوڵەتێکی هەڵبژاردە لەوڵاتەکەیانن.