بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن؛ سێ کەسی مەدەنی کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i329165-بەردەوام_بوونی_پەلامارەکانی_عەرەبستان_بۆ_سەر_یەمەن_سێ_کەسی_مەدەنی_کوژران
لە پەلامارەکانی ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای تەعز، باشووری ڕۆژاوای یەمەن، سێ کەسی مەدەنی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2018 05:24 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن؛ سێ کەسی مەدەنی کوژران

لە پەلامارەکانی ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای تەعز، باشووری ڕۆژاوای یەمەن، سێ کەسی مەدەنی کوژران و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ڕۆژی شەممە هەروەها  ١٨ جار شارەکانی "میدی" و "حەرەز" یان لە پارێزگای حەجە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن دایە بەر پەلامار.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێشتریش بەجاران خەڵکی یەمەنیان لە خاک و خوێندا گەوزاندبوو.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.