قاسمی : دووپات کردنەوەی بانگەشەی پڕوپووچ دژی ئێران ،کێشەی بەحرەین چارەسەر ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کرانەوەی بانگەشەگەلی پڕوپووچ و دووپات کراوەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دژی دامەزراوە ئێرانیەکان جەختی کرد : چەواشەکاری ، گەڵاڵەی سێناریوگەلی دووپاتکراوە و تۆمەتگەلی بێ بنەما لە کەسانی تر ، کێشەی حکومەتی بەحرەین لە گەڵ شاروومەندانی خۆی چارەسەر ناکات .
بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی ی ەکشەمە جارێکی دیکە کاربەدەستانی بەحرەینی ڕاسپارد لە باتی توند کردنەوەی کردەوەگەلی ئاسایشی و پولیسی ، بوار بۆ هاوکاری و وتووێژ لە گەڵ خەڵکی خۆی خوش بکات . وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دوێنێ شەمە بانگەشەی کرد 116 کەسی کە بە نیازی ئەنجام دانی کردەوەی تڕوڕیستی لە وڵاتیان بووە قۆڵبەست کردووە و ژۆمارێک لە و کەسانە لە لایەن ئێران حێزبۆڵڵای لوبنان و گرووپەکانی خۆڕاگری لە ئێراق ڕا.هێنراون . عەلی ئەلئەسوەد نوێنەری پێشووی پەرلەمان و ئەندامی کۆمەڵی یئسلامی ئەلویفاقی نیشتمانی بەحرەین ڕایگەیاند : ئامانجی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لەو کردەوە هەوڵ بۆ ڕاکێشانی یارمەتیە داراییەکانی وڵاتانی عەرەبی و سەرکوتی زۆرتری جوڵانەوەی ئاشتیخوازانەی خەڵکی بەحرەینە . ڕژیمی بەحرەین لە حەوت ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یازدە هەزار شاروومەندی بەحرەینی بە تومەتگەلی پڕو پووچ گرتووە و لە ژۆمارێکیش مافی هاووڵاتی بوونی لێیان سەندووەتەوە و لەو وڵاتە وەدەریانی ناوە . بە پێی ڕاگەیندراوی سەرچاوە کانی مافی مڕۆڤ بەحرەین وەک بچووکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا زۆربەی زیندانیانی سیاسیە .