شەش کوژراو و بریندار لە پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر باشووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i329431-شەش_کوژراو_و_بریندار_لە_پەلاماری_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_بۆ_سەر_باشووری_یەمەن
لە پەلاماری بە گوللە هاوەنی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر بازاڕێک لە پارێزگای "تەعز"ی یەمەن شەش کەس کوژران و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2018 04:10 Asia/Tehran
  • شەش کوژراو و بریندار لە پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر باشووری یەمەن

لە پەلاماری بە گوللە هاوەنی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر بازاڕێک لە پارێزگای "تەعز"ی یەمەن شەش کەس کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم؛ بەکرێگیراوانی سەعوودی ڕۆژی دووشەممە بازاڕی "جوملە"ـیان لە شاری "سالە"ی پارێزگای "تەعز" دایە بەر گوللەهاوەن کە لەو پەلامارەدا منداڵێکی یەمەنی کوژرا و پێنج کەسی مەدەنیش بریندار بوون.

هەروەها هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە شاری سەرسنووریی "ڕازەح"ی لە پارێزگای سەعدە لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن بە جاران داوەتە بەر پەلاماری مووشەکیی و تۆپخانەیی.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.